جيهان

تورکیا هەواڵی "ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا بە فەرمانی زمانی تورکی لە ناوەندێکی دیمەشقەوە هەماهەنگی بۆ کراوە" بەدرۆ خستەوە

Emrullah Cesur  | 27.01.2026 - نوێکردنەوە : 27.01.2026
تورکیا هەواڵی "ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا بە فەرمانی زمانی تورکی لە ناوەندێکی دیمەشقەوە هەماهەنگی بۆ کراوە" بەدرۆ خستەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەو هەواڵانە بەدرۆ خستەوە کە باس لەوە دەکەن، "ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا لەسەر بنەمای ئەو فەرمانانە بووە کە بە زمانی تورکی لە ناوەندێکی دیمەشقەوە هەماهەنگی بۆ کراوە".

لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کراوەتەوە، ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە، ئەو دیمەنانەی کە باسی لێوە دەکرێت هی ساتی هەوڵدان بۆ تێپەڕینی نایاساییە لە سەر سنوورەکان بەرەو تورکیا و دەرکەوتووە کە هی ساڵی ٢٠٢١ە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە کە، "ئەو دیمەنانە دوای دەستکاریکردن و زیادکردنی زمانی عەرەبی، دووبارە بڵاو کراوەتەوە. گرنگە کە دۆست، برا و دراوسێکانمان کە لە جوگرافیایەکدا بەهای هاوبەشمان لەگەڵ یەکتر هەیە، بەرامبەر بڵاوکردنەوەی زانیاری بەو شێوەیە ناڕاست ئاگادار و هەستیار بن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın