Gökhan Varan
13 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کرد کە لە لایەن پەکەکە/یەپەگە/ھەسەدەوە لە تەل رەفعەتەوە کرایە سەر عەفرین و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییانی سڤیل کە ھەندێکیان کارمەندی تەندروستی بوون، گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو ھێرشە بە توندی شەرمەزارکراوە کە لە لایەن پەکەکە/یەپەگە/ھەسەدەوە لە تەل رەفعەتەوە کراوەتە سەر نەخۆشخانەی شیفا لە ناوەندی عەفرین و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییانی سڤیل کە ھەندێکیان کارمەندی تەندروستی بوون.
جەخت لەوەشکراوەتەوە کە پەکەکە/یەپەگە/ھەسەدە ناسڵەمێتەوە لەوەی بە تۆپ و مووشەک پەلاماری کارمەندانی تەندروستی بدات و جارێکی دیکە ناسنامەی خۆی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی و رووی خوێنمژی خۆی نیشانداوەتەوە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کراوە راستییەکان ببینن و کۆتایی بە پشتیوانییەکانیان بۆ ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە بھێنن کە لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا چالاکی ئەنجامدەدات.