Alaa Mohamed Aboueleinin
13 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
تەرابلوس - AA
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە میانی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە هەزار کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی لیبیا دەستگیرکراون.
گوتەبێژ لە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سەفا مشلی لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند "لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، لەلایەن ئاسایشی کەناردەریای لیبیاوە رێگری لە زیاتر لە هەزار کۆچبەری نایاسایی کراوە".
سەفا مشلی زانیاری زیاتری سەبارەت بە بابەتەکە نەخستەڕوو.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، لیبیا بووەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پەڕینەوەی کۆچبەرانی ئەفریقا کە لە دەست هەژاریی و شەڕو پێکدادانەکان، وڵاتەکانیان بەرەو ئەورووپا جێدەهێڵن.