Yasemin Kalyoncuoğlu
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
ئەنقەرە- AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاراستنی بوونەرەوە سرووشتییەکان سەربە وەزارەتی ژینگە و شارسازیی تورکیا لە میانی "پڕۆژەی چاودێری کیسەڵە ئاوییەکان"دا، ههستا به جێهێشتنی "لیكیا" کە یەکێکە لەو ھەشت کیسەڵەی لە ناوچە لمییەکانی پاتارا، بەلەک، گۆکسو و ئیزتوزو، و دوای ٢٩٦ رۆژ لە گەشتەکەی توانی بگاتە کەناراوەکانی تونس.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاراستنی بوونەرەوە سرووشتییەکان سەربە وەزارەتی ژینگە و شارسازییەوە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كهوتوون، لە میانی "رێککەوتننامەی پاراستنی ناوچە کەناراوییەکان و ناوچە ئاوییەکانی دەریای ناوەڕاست"، نزیکەی ٣٢ ساڵە لە ناوچەکانی پاراستنی ژینگەی تایبەت جۆرەکانی کیسەڵی دەریایی caretta caretta، کیسەڵی دەریایی سەوز chelonia mydas و کیسەڵی دەریایی نیلی trionyx triunguis دەپارێزرێن و چاودێری دەکرێن.
ئەم چاودێرییە بۆ زانینی ئەو شوێنانەی کە کیسەڵەکان لە کاتی کۆچکردندا جگە لە قۆناغی زاوزێ لێی دەمێننەوە و سەردانی چ وڵاتێک دەکەن و چۆنێتی پاراستنیان گرنگە. لەم میانەدا بۆ یەکەم جار وەزارەتی ژینگە و شارسازیی تورکیا ئامێرەکانی مانگی دەستکردی بۆ کیسەڵەکان دانا و خستنیە ژێر چاودێرییهوه. کارەکانی چاودێریش لەلایەن توێژەرانی کیسەڵە دەریاییەکانەوە بەڕێوە دەچێت.
- ١٠ مانگ لەمەوبەر بەڕێکەوتن
بە بەشداری ئەمینە ئەردۆغان، ھاوسەری سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری ژینگە و شارسازیی توركیا، موراد کوروم لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی پاراستنی ژینگەی تایبەتی پاتارا کیسەڵە دەریاییەکان ئامێری مانگی دەستکردیان بۆ داندرا و ئەو کیسەڵە دەریاییانەی ناویان لێندراوە "لیکیا"، "بەڵقیس" و "پاتارا" لە دەریادا جێھێڵدران. ھەروەھا چەند رۆژێک دواتر پێنج کیسەڵی دیکەی دەریاییش بە ھەمان شێوە خرانه نێو لە دەریاوه.
ئەم ھەشت کیسەڵە کە ئامێری مانگی دەستکردنیان بۆ داندراوە کۆچکردن، خواردن و شوێنی مانەوەیان خراوهته ژێر چاودێرییهوه.
لە ئەنجامی چاودێرییەکاندا دەرکەوتووە شەش لەو ھەشت کیسەڵە دەریاییە لە دوای قۆناغی زاوزێکردنیش ناوچە دەریاییەکانی تورکیایان وەک شوێنی خۆراک پەیداکردن و مانەوە بەکار ھێناوە.
لەنێو ئەو ھەشت کیسەڵەی کە ئامێری چاودێرییان لێبەستراوە "لیکیا" کە تەمەنی لە نێوان ٢٥- ٣٠ ساڵدایە زۆرترین رێگای بڕیوە.
%2Flikya2.jpg)
چاودێری و بەدواداچوونەکان ئەوەیان نیشانداوە کە "لیکیا" لە خاڵی دەستپێکی گەشتەکەوە بەراورد بە کیسەڵەکانی دیکە رێڕەوێکی زیاتری بڕیوە. دوای سێ ھەزار و ٨٤ کیلۆمەتر گەیشتووەتە کەنداوی بۆغرارە لە تونس.
"لیکیا" لە پاتارا-وە دەچێتە کەناراوەکانی فەتحییە و دواتر بە دەریای ناوەڕستدا دەچێتە کەناراوەکانی بەنغازی و لەوێشەوە بە سیرتە، مسڕاته و تەڕابلووس-دا خۆی دەگەیەنێتە تونس.
ھەروەھا رووبەری ئەو ناوچەیەشی کە "لیکیا" بۆ لەوەڕ بەکاریھێناوە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر دووجا بووە، بەمپێیەش ئەم کیسەڵە بەراورد بە کیسەڵەکانی دیکە درێژترین رێگای بڕیوە، ھەروەھا فراوانترین رووبەری بەکارھێناوە و ئەو شوێنانەشی کە بۆ لەوەڕ و ھێلانە ھەڵیبژاردووە نزمترین پلەی گەرمییان ھەبووە.
- بەتەمەنترین کیسەڵ گەیشتە کەناراوەکانی دالیان
یەکێک لەو ھەشت کیسەڵە کە لە کەناراوەکانی پاتارا خراوهته نێو دهریاوه و لە ھەر ھەشت کیسەڵەکەی دیکە بەتەمەنترە ناوی "بەلقیس"ە و تەمەنی ٤٠- ٤٥ ساڵ دەبێت، کە دوای بڕینی ٩٢٤ کیلۆمەتر گەیشتوەتە کەناراوەکانی دالیان.
ھەروەھا "پاتارا" کە کیسەڵێکی دیکەیە و لە ھەمان کەنار خراوهته نێو دهریاوه، دوای بڕینی ٥٢٤ کیلۆمەتر گەیشتووهتە کەناراوەکانی کاش.
دووەم کیسەڵ کە لە کەناراوەکانی تورکیا ئازاد کراوە ناوی "قادرییە"یە و توانیویەتی ھەزار و ٢٠٦ کیلۆمەتر رێگا ببڕێت و لە کۆتایی گەشتەکەیدا کۆتا خاڵی دوورگەی کوفۆسینی بۆ لەوەڕ ھەڵبژاردووە.
"بەبەک" کە لە ھەمان کەناراو بەرەڵاکراوە سەرەتا لە کەناراوەکانی فەتحییە-وە و دواتر بە بڕینی ھەزار و ١٨٦ کیلۆمەتر گەیشتووەتە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست.
وا بڕیارە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاراستنی بوونەرەوە سرووشتییەکان سەر بە وەزارەتی ژینگە و شارسازیی تورکیا، لەپێناو زیادکردنی لێکۆڵینەوە و زانیارییەکان لەمساڵدا ئامێری چاودێری لە ١٠ کیسەڵی دیکە ببەستێت و بیانخاته ناو دەریاوه.