Ruslan Rehimov
03 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2022
باكو – AA
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له شوێنێكی كات به‌سه‌ربردن له باكو پایته‌ختی ئازه‌ربایجان، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ٢٤ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی دۆخی له‌ناكاوی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٣:٠٠ ته‌قینه‌وه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له گه‌ڕه‌كی ته‌رلان عهلییاربهیۆڤ له باكو رووی داوه و ئاگری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، فریاكه‌وتن و رزگاركردن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و ئاگره‌كه به‌زوویی دامركێندراوه‌ته‌وه.
جێگری وه‌زیری دۆخی له‌ناكاو، ئهتیبار میرزهیێڤ شوێنی رووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و زانیاری پێ دراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئازه‌ربایجان، ئیحسان زاهیدۆڤ رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه له ئاكامی دزه‌كردنی گازی سروشتی رووی داوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌ی قوربانی و بریندارانیان بۆ روون ببێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، ٢٤ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمپانیای ئازەریگازیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بوتڵی گازه‌وه بووه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه خانووه‌كانی دیكه‌ی هه‌مان ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی یانه شه‌وانه‌كه‌ی تیادا بووه و ئۆتۆمبێله‌كانی نزیك باڵه‌خانه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.