Abdullah Shukur
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون لە ١٢ی حوزەیرانی داھاتوو گوتی: "ھیوادارم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون لە ١٢ی حوزەیران کۆببینەوە. بەڵام ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت کە ھەموو شتێک لە یەک کۆبوونەوە چارەسەر بکەین، لەوانەیە کۆبوونەوەی دووەم و سێیەم ئەنجام بدرێ. لەوانەشە ھیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نەدرێ".
ترەمپ پێش چوونی بۆ تەکساس، لە فڕۆکەخانەی Joint Base Andrews لە ویلایەتی ماریلاند وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مایک پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لە نیویۆرک زۆر ئەرێنی بووە و چاوەڕێ دەکرێ وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور رۆژی ھەینی سەردانی واشنتۆن بکات.
ترەمپ زیاتر گوتیشی: "دیدارهكان لەگەڵ کۆریای باکوور بە باشی دەڕوا. وەزیری دەرەوەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور کۆبوونەوەی زۆر باشی ئەنجامداوە. ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆدەبنەوە. پێموایە رۆژی ھەینی سەردانی واشنتۆن دەکەن و نامەکەی کیم جۆنگ ئون بە من دەدەن. ئێستا چاوەڕێی دیتنی ئەو نامەیە دەکەم. کۆبوونەوەکان زۆر ئەرێنی بوون".
ترەمپ راشیگەیاند کە تا ئێستا ناوەڕۆکی نامەکە نازانێت و بە پەڕۆشەوە چاوەڕێی خوێندنەوەی دەکات، راشیگەیاند کە پێویستە گشت رۆژنامەنووسان چاوەڕێی سبەێ بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون لە ١٢ی حوزەیرانی داھاتوو گوتی: "ھیوادارم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون لە ١٢ی حوزەیران کۆببینەوە. بەڵام ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت کە ھەموو شتێک لە یەک کۆبوونەوە چارەسەر بکەین، لەوانەیە کۆبوونەوەی دووەم و سێیەم ئەنجام بدرێ. لەوانەشە ھیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نهدرێ".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەوەو پێش نامەیەکی بۆ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون نووسی و تێیدا رایگەیاند کە بەشداری لە لووتکەکەی سینگاپور ناکات.
ترەمپ راشیگەیاندبوو کە کە کۆریای باکوور بەھۆی روونکردنەوەکانی لەبارەی مانۆڕە سەربازییەکەی کۆریای باشوور و ئەمریکا و کۆبوونەوەی لووتکەی نێوانیان، داھاتووی وڵاتەکە دەخاتە مەترسییەوە.
کۆریای باکوور، مانۆڕی سەربازیی ھاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشوور بە گێرەشێوێنی وەسفکردبوو ھەروەھا رێککەوتنامە باڵایەکانیشی لەگەڵ کۆریای باشوور ھەڵپەساردبوو.
ھەروەھا کۆریای باکوور ھۆشداری ئەوەشی دابوو کە ئەگەری ھەیە کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم کە بڕیارە لە ١٢ی حوزەیران لە وڵاتی سەنگاپور ئەنجام بدرێت ھەڵبوەشێندرێتەوە.