Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد بە مەبەستی وەستاندنی کاروانی کۆچبەران لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینەوە، ١٠-١٥ هەزار سەرباز رەوانەی سنووری مەکسیک دەکات.
لە باخچەی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بابەتەکانی رۆژەڤەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە کە رێگە بە هاتنە ژوورەوەی ئەو کاروانە لە کۆچبەران کە لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینەوە هاتوون، بۆ ئەمریکا نادەن و گوتی: "لەپاڵ هەریەک لە هێزەکانی چاودێرییکردنی سنوورەکان و یەکەکانی پاراستنی گومرکەکاندا، ١٠ بۆ ١٥ هەزار سەرباز رەوانە دەکەین. هیچ کەسێک لە سنوورەکانەوە نایەتە ژوورەوە. رێگە بە هاتنە ژوورەوەی ئەم کەسانە نادەین".
جگە لەوەش دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەکرد، بە جددی بیر لە بڕینی ئەو هاوکارییانەی واشنتۆن بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین دەکەنەوە کە رێگەیان بە درووستبوونی ئەم کاروانە و بەردەوامبوونیان لەسەر هاتنیان داوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه وه‌ك رێوشوینێك به‌رامبه‌ر كاروانی كۆچبه‌ران كه له ئه‌مریكای لاتینه‌وه به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتووه، پێنج هه‌زار و 200 سه‌رباز ره‌وانه‌ی سنووری مه‌كسیك ده‌كات.
له كاتێكدا ئه‌و رهوانهكردنه سه‌ربازییه‌ی پنتاگۆن بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له میانی ساڵانی رابردوودا له دوای ئه‌فغانستان به زۆرترین گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی داده‌نرێت. به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان 15 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه و له عێراق پێنج هه‌زار و 200 و له سووریا دوو هه‌زار.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوو رۆژ لەمەوبەر له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر كاروانی كۆچبه‌رانی به "داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی" له قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند "سوپاكه‌مان له چاوهڕوانیتاندا ده‌بێت".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له "كاروانی كۆچبه‌ران" كردووه و له ئه‌مریكای لاتینه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون بۆ گه‌یشتن به ئه‌مریكا.