Abdullah Shukur
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە جێگری بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆمپانیای Ford motorی ئەمریکی، ستیڤ بێگیۆن وەک نوێنەری تایبەتی سهرۆكی ئهمریكا بۆ کۆریای باکوور دیاریکراوە.
پۆمپیۆ ھاوشانی بێگیۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدا.
پۆمپیۆ رایگەیاند کە بێگیۆن وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بۆ کۆریای باکوور دیاریکراوە.
پۆمپیۆ جەختیشی لەوە کردەوە کە بێگیۆن لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ترەمپ بەرامبەر کۆریای باکوور، بەرپرس دەبێت لە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
راشیگەیاند کە ناوبراو لە سەردەمی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج بۆش لە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی بەرپرسی باڵا بووە.
پۆمپیۆ ئاشکرایشیکرد کە ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ بێگیۆن سەردانی کۆریای باکوور دەکەن.