Abdullah Shukur
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەھرام قاسمی داوای له ئهمریكا كرد بگهڕێتهوه رێككهوتننامهی ناووكی و پابهندی بهڵێنهكانی بێت.
قاسمی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی دەوڵەتی ئێران، ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و رێککەوتنی ناووکی کرد.
قاسمی بەرگری لەوە کرد کە، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو رێککەوتنی ناووکی "باشترین بژاردە" دەبێت بۆ ئەمریکا و گوتیشی: "ھیوادارم ئەمریکا، ناوچەکە و ئێرانی باشتر ناسیبێت و نەکەوێتە ھەڵەکانی رابردووەوە، چونکە دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆر ھەستیارە و ئەگەری گۆڕانکاری ھەیە".
راشیگەیاند کە ئەوان پابەندی ئەو سیاسەتانە نابن کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئارەزووی دەکات و بڕیاری کشانەوە لە رێککەوتنی ناووکیش ئەمریکای لە جیھان بە تەنیا کردووە.