Dildar Baykan
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، لە رێگەى توێتەرەوە كۆتاييهێنان بە ئەركى وەزيرى بەرگريى ئەمريكا مارك ئێسپەر و دانانى بەرپرسى ناوەندى نيشتيمانى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر كريستۆفەر ميللەر، بە وەكالەت لە شوێنى راگەياند.
ترەمپ، لە رێگەى هەژمارى خۆى لە تويتەرەوە بڵاويكردەوە، "لە ئێستاوە بە خۆشحاڵييەوە دەمەوێت پێتان رابگەێنم كە بەڕێز بەرپرسى ناوەندى نيشتيمانى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر كريستۆفەر ميللەر بە وەكالەت ئەركى وەزارەتى بەرگريى پێسپێردراوە".
ترەمپ، ئاماژەى بەوە كرد كە لەو بڕوايەدايە ميللەر كارى باش دەكات و گوتى، "كۆتايى بە كارەكانى وەزيرى بەرگرى مارك ئيسپەر هێنراوە. سوپاسيان دەكەم بۆ هەموو ئەو خزمەتانەى كە ئەنجاميانداوە".
شايەنى باسىە، ماوەيەكى زۆرە پرسى لادانى ئيسپەر لەلايەن ترەمپەوە لە دواى هەڵبژاردنەكان لە مێدياكانى ئەمريكا باسدەكرا.