Sangar Hamad Azeez
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
نیویۆڕک - AA
راگەیەندرا کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەرکردایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لەبارەی ئێرانهوه.
سەرۆکی وەرزیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیكی هالی، کارو چالاکییەکانی ئەم مانگەی ئەنجوومەنەکەی بۆ رۆژنامەنووسان راگەیاند.
بەگوێرەی روونکردنەوەی هالی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەرکردایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لەبارەی ئێرانهوه.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارە لەبارەی ئێرانەوە ٢٨ی ئەیلول کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.