Dildar Baykan,İslam Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
نیویۆرك – AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرش به چه‌كی كیمیایی له ئیدلب رایگه‌یاند "تاكو به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌سته‌وه‌ستان دانانیشین. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) له به‌رده‌م رای گشتیی به راشكاوی دوا و ویستی بڵێت ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمایی به‌كاربهێندرێت، ئه‌مریكا به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی كه سه‌رۆكایه‌تی خولی مانگی ئه‌یلوولی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له ته‌لاری سكرتاریه‌تی گشتیی رێكه‌وتی به‌رنامه‌ی كاری راگه‌یاند و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامهوانانیشی دایه‌وه.
نیکی هالی هۆشداری دا به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی له ئیدلب كه رووسیا ده‌ستیكردووه به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ی سووریا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئۆپۆزسیۆن به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌سه‌د هه‌موو كاتێك به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرش به چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر گه‌لی خۆی هه‌مان شێواز به‌كارده‌هێنێت. ده‌بینین كه له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك تره‌مپ به ئێران، رووسیا و ئه‌سه‌دی گوتووه 'مه‌چنه ئه‌وێ، ئه‌مه‌مان پێ قبووڵ ناكرێت'. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سووریا، ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن، به‌ڵام به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی نا. (رژێم) نابێت له دژی گه‌لی خۆی هێرش (به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی) ئه‌نجام بدات، ئێمه به‌رپه‌رچی ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر له سووریا چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێندرێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ده‌زانین كێ به‌كاری هێناوه".
نیکی هالی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سووریا تراجیدیای دیووه و خه‌ڵكی ئه‌وێ به ته‌واوی ئازاری چه‌شتووه، تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی رۆژی هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌وێ كۆده‌بێته‌وه و گوتی: "تاكو به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌سته‌وه‌ستان دانانیشین. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) له به‌رده‌م رای گشتیی به راشكاوی دوا و ویستی بڵێت ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمایی به‌كاربهێندرێت، ئه‌مریكا به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه".
- "ئه‌و ساته‌ی ببینین ئێران بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات كاردانه‌وه‌ی خۆمان ده‌بێت"
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌ربڕی و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه دروستكردووه گوتی: "له پرسی لوبنان، یه‌مه‌ن و سووریا تاكه خاڵێكی هاوبه‌ش كه ده‌بیندرێت ئێرانه. ده‌بێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مباره‌یه‌وه قسه بكرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئێران ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌راسان ده‌كات و گوتی: " ئه‌و ساته‌ی ببینین ئێران بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات كاردانه‌وه‌ی خۆمان ده‌بێت".
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا، نیکی هالی گوتی: "دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئێران له ٢٦ی ئه‌م مانگە له لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت".