Washington DC
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سوودانی لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دهرهێنا.
دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "حکومەتی نوێی سوودان، رازیبووە بڕی ٣٣٥ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە قوربانیانی تیرۆر و خێزانەکانیان لە ئەمریکا. کاتێک سوودان ئەم پارەیەی بەخشی ئەوا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دەردەهێنرێت".
ترەمپ ئەم هەنگاوەشی بە "دادپەروەری" بۆ گەلی ئەمریکا و هەنگاوێکی مەزن بۆ سوودان ناوبردووه.