Dildar Baykan
08 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن ناکات کە رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت.
ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لەبارەی پرسیاری بەشداریکردنی یان نەکردنی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن رایگەیاند کە "بەشداریی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونەکەی ٢٠ی کانوونی دووەم ناکەم".
لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستھێنابوو.