جيهان

ترەمپ باوەڕی وایە کە فەڵەستین و سعوودیە لەگەڵ ئیسرائیل رێکدەکەون

- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەوەی ئاشکرا کرد کە چاوەڕوان دەکات فەڵەستین و سعوودیە بچنە ریزی ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتن واژوو دەکەن.

Dildar Baykan  | 17.09.2020 - نوێکردنەوە : 17.09.2020
ترەمپ باوەڕی وایە کە فەڵەستین و سعوودیە لەگەڵ ئیسرائیل رێکدەکەون

Washington DC

واشنتۆن- AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی لەبارەی پێشهاتە گرنگەکانی سیاسەتی دەرەوەوە دوا و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە واژووکردنی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل، بەحرێن و ئیمارات رۆڵی نێوەندگیری بینیوە و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە چوار تا پێنج وڵاتی دیکەش دەیانەوێت هەمان رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە گەورەترین هەڵەی وڵاتەکەی چوونە ناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و گوتی: "ئێمە چووینە ئەوێ و کەسانێکی زۆر لە هەردوولا گیانیان لەدەستدا، ئەمە هەڵەیەکی زۆر ترسناک بوو".

دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوەش کردووە کە لە پێناو "ئاشتی"دا لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیوەندیدان و گوتی: "لە کۆتاییدا فەڵەستین-یش لەگەڵ ئیسرائیل رێکدەکەوێت. دەزانن پێشتر ئەو سندوقی هاوکارییانەم وەستاند کە بۆ فەڵەستینمان دابین کردبوو. ئێمە ساڵانە ٧٥٠ ملیۆن دۆلارمان دەدانێ، ئەوانیش لە بەرامبەردا شتی زۆر خراپیان لە بارەی وڵاتەکەمانەوە دەگوت. هەربۆیە سندوقی هاوکارییەکانم وەستاند. دواتر وڵاتانی زۆر دەوڵەمەند دەستیان بە یارمەتیدانیان کرد لەئێستادا ئەوانیش لەگەڵ ئیسرائیل رێکدەکەون".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنیی خۆی لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدلعەزیز کرد و گوتی: "بەڕای من لە کۆتاییدا سعوودیە-ش لەگەڵ ئیسرائیل رێکدەکەوێت. بە پشتبەستن بە هیچ زانیارییەک ئەم قسەیە ناکەم، بەڵام لە گفتوگۆمدا لەگەڵ شا سەلمان هەستم بەوە کرد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın