Hakan Çopur
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ژماره‌ی دەنگەکانی به‌ربژێری پارتی کۆماری، دۆناڵد تره‌مپ لە ئەنجوومەنی هەڵبژاردن، گه‌یشتووه‌ته ٢١٣ و ژماره‌ی دەنگه‌كانی به‌ربژێری پارتی دیموكرات، جۆ بایدن گه‌یشتووه‌ته ٢٣٨ دەنگ.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی کە ئاژانسی ئهشۆسهیتید پرێس بڵاوی كردوونه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا، دۆناڵد تره‌مپ له ژماره‌یه‌ك ویلایه‌ت به پێش جۆ بایدن كه‌وتووه و له ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی دیكه‌یش جۆ بایدن به پێش دۆناڵد تره‌مپ كه‌وتووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ژماره‌ی دەنگەكانی به‌ربژێری پارتی کۆماری، دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتووه‌ته ٢١٣ و ژماره‌ی دەنگەكانی به‌ربژێری پارتی دیموكرات، جۆ بایدن گه‌یشتووه‌ته ٢٣٨ نوێنه‌ر.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا، هه‌ریه‌كێك له‌و دوو به‌ربژێره كه بتوانێت نیوه كۆ یه‌كی ٥٣٤ دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بباته‌وه و ژماره‌ی دەنگەکانی بگه‌یه‌نێته ٢٧٠، ئه‌وا ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.