Muhammet Kurşun
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگ نییه كێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌باته‌وه و به‌پێی ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌ی خۆیان دانه‌ناوه.
حه‌سه‌ن روحانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت بۆ حوكمڕانی ئه‌مریكا گرنگه و گوتی: " به‌لای ئێمه‌وه گرنگ نییه كێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌باته‌وه و به‌پێی ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌ی خۆمان دانه‌ناوه. دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا له زۆر رووه‌وه بۆ ده‌رس لێوه‌رگرتنه و نامه‌وێت زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بدوێم. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكان بخاته لاوه و رێز بنوێنێت ئه‌وا مه‌رجه‌كانی ئێمه‌یش ده‌گۆڕێن. ئه‌گه‌ر له‌بری هه‌ڕه‌شه رێز بنوێندرێت مه‌رجه‌كان جیاواز ده‌بن. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه بنەمای، ئیداره‌دان و سیاسه‌ته، نه‌وەك كه‌سایه‌تی و حزبه‌كان".
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا پابه‌ند بێت به یاساكان، بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه فره‌لایه‌نه‌كان و رێز له گه‌لی ئێران بگرێت و گوتی: "هه‌ر كه‌سێك بێته سه‌ر كار له ئه‌مریكا پێویسته له بری سه‌پاندنی سزا رێز له ئێران بگرێت. بێ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئێمه به‌رنامه‌ی خۆمان داناوه، به‌پێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا په‌ند له رابردوو وه‌ربگرێت و سیاسه‌تی بگۆڕێت ئه‌وا زۆر باش ده‌بێت".