Emre Aytekin
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پسپۆڕێكی ئاسایشی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری هه‌واڵگری وڵاتەکەی دامه‌زراند كه به کەسێکی لایه‌نگری ئیسرائیل ناسراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی، دۆناڵد ترەمپ سامانثا راڤیچی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی هه‌واڵگری ئەمریکا دامه‌زراند كه پێشتر یاریده‌ده‌ری جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دیك چینی بووه.
راڤیچ كه جولەکەیە، به‌هه‌ڵوێستی لایه‌نگری ئیسرائیل ناسراوه، هاوكات به كاره‌كانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویدا ناسراوه.
راڤیچ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی جۆرج ده‌بلیو بوش‌دا وه‌ك توێژه‌ر له په‌یمانگای سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك له واشنتۆن و گرووپی چێرتۆف كاری كردووه، كه له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وكاته مایكڵ چێرتۆفهوه دامه‌زرێنرابوو.