Dildar Baykan
25 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2019
نیویۆرك – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران، رایگه‌یاند: "زۆر كه‌س ده‌یانه‌وێت بمانهێننه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. ده‌بینین چی ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا رێكنه‌كه‌وتووین له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه".
له په‌راوێزی دانیشتنه‌كانی ٧٤ه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌کەی لەگەڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانیان دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دانوستانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، تره‌مپ گوتی: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كۆببینه‌وه. به‌ڵام له‌مباره‌یه‌وه هێشتا كارمان نه‌كردووه. ئه‌وان لێره‌ن (له نیویۆرك). ئێمه‌یش لێره‌ین، به‌ڵام هێشتا رێكنه‌كه‌وتووین له‌مباره‌یه‌وه".
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زۆر سه‌ركرده‌ی وه‌ك سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاکستان، عیمران خان و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ویستوویانه نێوه‌ندگیری له نێوان ئه‌مریكا و ئێران بكه‌ن و گوتی: "زۆر كه‌س ده‌یانه‌وێت بمانهێننه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. ده‌بینین چی ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا رێكنه‌كه‌وتووین له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه".
به‌رهه‌م ساڵح-یش سوپاسی تره‌مپی كرد به‌هۆی پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق.