Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
05 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند تاكو سندوقێك دانه‌ندرێت بۆ دابینكردنی بوودجه بۆ ئه‌و دیواره‌ی پلانیان وایه له سه‌ر سنووری مه‌كسیك-ئه‌مریكا بونیادی بنێن ئه‌وا كێشه‌ی بوودجه به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ چه‌ند مانگێك حكوومه‌تی فیدڕاڵ به داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
تره‌مپ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانه ناوداره‌كانی ئه‌مریكا بۆ میدیاكان دوا.
تره‌مپ لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران له بازنه‌ی نیویۆرك، چه‌ك شه‌مه‌ری به بیرهێنایه‌وه كه گوتبووی: "سه‌رۆك رایگه‌یاندووه له‌وانه‌یه بۆ چه‌ند مانگێك هه‌تا چه‌ند ساڵێك حكوومه‌تی فیدڕاڵی به داخراوی بمێنێته‌وه" و گوتی: "به‌ڵێ وام گوتووه. پێموانییه هێنده بخایه‌نێت به‌ڵام ئاماده‌م بۆ ئه‌وه".
تره‌مپ داكۆكی له‌وه كرد كه له‌و ناوچانه‌ی هاوسنوورن له‌گه‌ڵ مه‌كسیك تاوانباران، چه‌ته و ئه‌وانه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن چوونه‌ته ئه‌مریكا و گوتی: "ئه‌مه بابه‌تێكی جدی ئاسایشی نیشتمانییه. یاری ناكه‌ین و ناچارین ئه‌وه بكه‌ین".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگرێس سندوقێكی دیاری نه‌كرد له بوودجه‌ی كاتیدا بۆ ئه‌و دیواره‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت بونیات بندرێت كێشه‌ی له بوودجه‌ی كاتی لێكهوتهوه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌درا ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی حكوومه‌ت دابخرێت.
وێڕای تێپه‌ڕینی ١٤ رۆژ له داخرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی هێشتا كۆشكی سپی و كۆنگرێسمانان له دیموكراته‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
- دیواره‌كه له پۆڵا دروست ده‌كرێت
جه‌ختكردنه‌وه‌ی تره‌مپ له‌وه‌ی ئه‌و دیواره‌ی بونیات ده‌ندرێت له پۆڵا دروستی ده‌كه‌ن بووه جێی سه‌رنج.
تره‌مپ له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له كۆشكی سپی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه پۆڵا پته‌وتره و گوتی: "كۆمپانیاكیانی به‌رهه‌مهێنانی پۆڵا بێكاربوون له‌وه‌تای من هاتووم به‌شێوه‌یه‌كی په‌رجووئاسا بازاڕیان گه‌رم بووه".