,Ramal Abdullah Mahmood
05 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا كه له‌باره‌ی پلانی بونیاتنانی دیوار له سنووری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك بۆ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ناردووه ده‌ڵێت: "دیوار سوودی هه‌یه. بۆیه مرۆڤه ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌هێز و سه‌ركه‌وتووه‌كان دیوار له چوارده‌وری خانووه‌كانیان بونتان ده‌نێن".
تره‌مپ له‌باره‌ی پلانی بونیاتنانی دیوار له سنووری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه له بوودجه‌دا و به‌مهۆیه‌وه دوو هه‌فته‌یه حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌مریكا داخراوه په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس كرد.
تره‌مپ به بیری هێناوه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانانی دیموكراته‌كان كه له نێویاندا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پێلۆسی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران له بازنه‌ی نیویۆرك چه‌ك شه‌مه‌ر بێئه‌نجام بووه و داوای له ئه‌ندامانی تازه هه‌ڵبژێردراوی كۆنگرێس كرد سندوقێك دابنێن بۆ دابینكردنی بوودجه بۆ بونیاتنانی دیواره‌كه.
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا بونیاتنانی دیواری ئیسرائیلی له فه‌ڵه‌ستین "دیواری شه‌رمهێنه‌ر"ی به نموونه هێناوه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تی: "دیوار سوودی هه‌یه. بۆیه مرۆڤه ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌هێز و سه‌ركه‌وتووه‌كان دیوار له چوارده‌وری خانووه‌كانیان بونتان ده‌نێن".
دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند زانیارییه‌كی داوه له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان داوه ساڵی رابردوو به شێوه‌ی نایاسایی كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌مریكا و ده‌ڵێت: "كۆچی نایاسایی هه‌رگیز پێشكه‌وتوویی، دادپه‌روه‌رانه نییه، به‌ڵكو بێبه‌زه‌یی و سته‌مكارانه‌یه. خه‌ڵكێكی زۆر ده‌مرێت. (مه‌ترسی دروست ده‌كات له سه‌ر ژیانی) ئه‌وانه‌ی ملی ئه‌و رێگایه ده‌گرنه به‌ر و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئه‌وانیش رووی تێده‌كه‌ن. له رووی ئاسایشی گشتیی و داراییه‌وه پاره‌ی تێ ده‌چێت".