Mustafa Deveci
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ئاشتیی ناخوازین له‌گه‌ڵ تاڵیباندا. ره‌نگه رۆژێك بیری لێبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه بۆ ئه‌و رۆژه".
له خوانێكی كاردا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، تره‌مپ باسی له‌و كرده تیرۆریستیانه كرد كه له رۆژانی رابردوودا له ئه‌فغانستان روویانداوه.
تره‌مپ ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد و گوتی: "سته‌مكارانه خه‌ڵكانی خۆیان ده‌كوژن. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌مرن ژنان و منداڵانی بێ تاوانن. ئه‌وه شتێكی تۆقێنه‌ره. ئه‌و كاره‌ی كه‌س نه‌یتوانی ته‌واوی بكات ئێمه ته‌واوی ده‌كه‌ین. ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ئاشتیی ناخوازین له‌گه‌ڵ تاڵیباندا. ره‌نگه رۆژێك بیری لێبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه بۆ ئه‌و رۆژه. ئه‌و كاره‌ی پێویسته ته‌واوی بكه‌ین ته‌واوی ده‌كه‌ین".