Kasım İleri,1 23
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن، رۆب مانینگ رایگەیاند کە لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدان لەسەر پرسی عەفرین و دووپاتی کردۆتەوە کە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان بەردەست نەکەوتووە دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە کوژرانی کەسانی مەدەنی دەکەن لەو شارە.
رۆب مانینگ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئاسایی خۆیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لەبارەی پرسیارێک کە ئایا بە هۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین، کەسانی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە، ناوبراو گوتی: "بەردەوامین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکەی ناتۆمان کە تورکیایە لەسەر پرسی عەفرین، ئاگادار و زانیاریم نییە لەسەر ئەو پرسانەی باسیان دەکەن".
لەبارەی لێدوانێکی فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا، جەنەراڵ جۆزیف ڤۆتێل کە ئاماژەی بەوەدابوو بەنیاز نین سەربازەکانیان لە منبج بکشێننەوە، ئەو گوتەبێژەی پنتاگۆن راگەیاند کە لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدان بۆ جیاکردنەوەی ئاسایشی هێزەکان لە ناوچەی منبج و گوتی: "تورکیا شوێنەکانی هێزی ئەمریکا لە منبج دەزانێت، هاوپەیمانی لە منبج تەنها لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازی منبجدا پەیوەندی هەیە و ئەنجوومەنەکەش بۆ پارێزگاریکردن لە منبج لەدەست داعش دروست کراوە".
لە بارەی پرسیارێکی ئاژانسی ئانادۆڵوشەوە کە گوایا ئەمریکا بەڵێنی داوە بە تورکیا بۆ دەرکردنی ئەندامانی پەیەدە/پەکەکە لە منبج، بەڵام ئەمریکا ئەو بەڵێنەی جێبەجێ نەکردووە، لەو بارەیەوە گوتەبێژێکی دیکەی پنتاگۆن بەناوی ئادریان رانکین گالۆوای وەڵای دایەوە و گوتی: "منبج لەژێر کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی سەربازی منبج دایە و ئەو دامەزراوەیەش لەسەدا ٦٠ی عەرەبە و ئەوەی تریان کورد و تورکمان و مەسیحین".
ئادریان رانکین گالۆوای باسی له‌وه كرد كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات مه‌شقیان به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج كردووه و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ش نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات كه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه هه‌ڵبژێردراوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا كاردانه‌وه‌یان چییه له‌باره‌ی ئا‌ڤێستا خابور كه له عه‌فرین هێرشی خۆكوژی ئه‌نجامدا، گوتەبێژی پنتاگۆن مانینگ، دووپاتیكرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر داعش نه‌هێشتووه.
هاوكات ئادریان رانکین گالۆوای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زانیاری پێویستیان له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه و گوتی: "ئه‌و گرووپه كوردیانه‌ی له عه‌فرین چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌شێك نین له هاوپه‌یمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. له‌گه‌ڵ كوردانی ئه‌وێ كار ناكه‌ین. تاكه سه‌رنجمان له‌وێ ئه‌و ئۆپهراسیۆنانهن كه به شێوه‌یه‌كی چڕ به‌ره‌و باشووری دۆڵی ناوه‌ڕاستی فورات به‌ڕێوه‌ده‌چن. گرووپه كوردییه‌كانی ئه‌وێ كه رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی توركیا ده‌بنه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به هاوپه‌یمانی دژ به داعشه‌وه نییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌یه‌ده له منبج و ناوچه‌كانی دیكه كه ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات بۆ عه‌فرین، ئادریان رانکین گالۆوای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زانیاری‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه.