Islam Doğru
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
تا ئێستا له ئه‌مریكا زیاتر له ٨٠ ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا داوه كه بڕیاره رۆژی سێی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی ماڵپه‌ڕێک كه زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌نگدانی پێشوه‌خت كۆده‌كاته‌وه، به‌ناوی پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، تا ئێستا ٨٠ ملیۆن و ٤١٦ هه‌زار و ٥٤١ كه‌س له‌رێگه‌ی پۆست و نامه‌وه ده‌نگیان داوه.
هه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا، كالیفۆرنیا و تێكساس له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌دا دێن كه زۆرترین ده‌نگدانی پێشوه‌خت تیایاندا دراوه و تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه نزیكه‌ی ٩١ ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا داوایان كردووه له‌رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نگ بده‌ن.
پێشتر پڕۆفیسۆر میشێل ماكدۆڵاند، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ئینته‌رنێت و پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنەکان له زانكۆی فلۆریدا ڕایگه‌یاندبوو، ده‌نگدانی پێشوه‌خته له ڕێگای پۆسته و ده‌نگدان به ده‌ست به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ زیاتر به‌شداریكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.