Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٤٥ ملیۆن و ٣٤٨ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆناله سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٤٥ ملیۆن و ٣٤٨ هه‌زاری و ١٧٦ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ١٨٦ هه‌زار و ٣٩٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٣٢ ملیۆن و ٩٩٦ هه‌زار و ٣٣٥ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ١١ ملیۆن و ١٦٥ هه‌زار و ٤٤٥ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٢١٢ هه‌زار و ٧٦٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها ٢٣٤ هه‌زار و ١٧٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.