جيهان

بەڕێوەبەری ئاژانسی ئانادۆڵو: "بەرەنگاربوونەوەی چەواشەکاری لە ھەموو کاتێک پێویستتر بووە"

Dzihat Aliju, Mahmut Nabi  | 04.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
بەڕێوەبەری ئاژانسی ئانادۆڵو: "بەرەنگاربوونەوەی چەواشەکاری لە ھەموو کاتێک پێویستتر بووە"

Üsküp

سکوپیە – AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڵمەتی چەواشەکاری و دەستکاریکردن بە زانیارییەکان، لە ھەموو کاتێک پێویستتر بووە.

سەردار کاراگۆز لە پەراوێزی ٣٣ھەمین کۆبوونەوەی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی بەلقان-باشووری رۆژھەڵاتی ئەورووپا (ABNA-SE) کە لە سکوپیە پایتەختی مەقدۆنیا ئەنجامدرا ئاماژەی بەوەدا، ئەو کێشانەی کە بەرەوڕووی ئاژانسەکانی ھەواڵیی وڵاتانی بەلقان دەبنەوە تاوتوێکراون.

ڕاشیگەیاند: "ھێڵی پشتڕاستکردنەوە" کە ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی پێکردووە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پشتڕاستکردنەوەی دروستی یان نکۆڵی کردن لە زۆرێک لەو ناوەڕۆکانەی کە لە سەردەمی سۆشیال میدیادا، بەرھەم دەھێنرێن.

گوتیشی: "ئێمە ئامۆژگاری سەرجەم ئاژانسەکانی ھەواڵمان کردووە کە ئەم ئەزموونە وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو، پشتی پێ ببەستن".

جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمڕۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڵمەتی چەواشەکاری و دەستکاریکردن بە زانیارییەکان، لە ھەموو کاتێک پێویستتر بووە و گوتی: "ھەر کەسێک، مۆبایلێکی سادەی ھەلگرتووە و توانای بەرھەمھێنانی ناوەرۆک ھەیە، ئەم ناوەرۆکە زۆرجار چەواشەکارە بۆیە پێویستە ھەموو ئاژانسەکانی ھەواڵ بەرەنگاری ئەم کێشەیە ببنەوە".

ڕاشیگەیاند: "ئیسرائیل ھەوڵدەدات ئەو تاوانانەی کە لە کەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات لە ڕیگای ھەڵمەتی چەواشەکاری و دەستکاریکردن بە زانیارییەکان لە سەرانسەری جیھاندا بشارێتەوە، بەڵام ئاژانسەکانی ھەواڵ توانای ئەوەیان ھەیە ئەو تاوانانە ئاشکرا بکەن و ڕاستییەکان بخانەڕوو".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın