Alaattin Doğru
09 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
بەهۆی ئەو ئاگرەی هەرێمی لۆزەر باشووری فەڕەنسای گرتەوە، ٧٠٠ هێکتار زەوی بوو بە خۆڵەمێش.
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە کە ئەو ئاگرەی ئێوارەی دوێنی باشووری رۆژهەڵاتی هەرێمی لۆزەری گرتەوە لە ماوەیەکی کەمدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوچەی ئاڤەیرۆن تەشەنەی سەند.
بەم هۆیەوە لانیکەم ٧٠٠ هەزار هێکتار بوو بە خۆڵەمێش و هەزار و ٢٠٠ کەسیش گواسترانەوە ناوچەی پارێزراو.
هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و ٦٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و فڕۆکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە.
بەپێی داتاکانی سیستەمی زانیاری لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەورووپا "EFFIS" لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٤٧ هەزار هێکتار سەوزایی یان دارستان لە فەڕەنسا سووتاوە.