جيهان

بەرپرسانی سوپای سووریا: "یەپەگە/سەدەگە ڕێگری لە دەرچوونی مەدەنی لە دێر حافر دەکات"

ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، لە دێر حافر کە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی حەلەبەوە دوورە، بە زەبری چەک ڕێگریی لەو هاووڵاتیە مەدەنییانە دەکات کە دەیانەوێت لە ڕێگەی ڕێڕەوە مرۆیییەکەی سوپای سووریاوە ناوچەکە جێبهێڵن.

Turgut Alp Boyraz, Mehmet Burak Karacaoğlu, Laith Al-jnaidi  | 15.01.2026 - نوێکردنەوە : 15.01.2026
بەرپرسانی سوپای سووریا: "یەپەگە/سەدەگە ڕێگری لە دەرچوونی مەدەنی لە دێر حافر دەکات"

Istanbul

حەلەب - AA

ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، ڕێگریی لەو هاووڵاتییە مەدەنیە سووریانە دەکات کە لە ناوچەی دێرحافری ژێر داگیرکاریی ڕێکخراوەکە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب نیشتەجێن و دەیانەوێت ناوچەکە جێبهێڵن.

سوپای سووریا هێزێکی زۆری سەربازیی ڕەوانەی هێڵی دێر حافر کردووە کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکەدایە و، نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەلەبەوە دوورە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە دوێنێ لەلایەن سوپاوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ تا ١٧:٠٠ ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ دەرچوونی مەدەنییەکان لە دێرحافری ژێر داگیرکاریی ڕێکخراوەکە دەکرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەرپرسانی سوپای سووریاوە وەریگرتووە، یەپەگە/سەدەگە بە زەبری چەک ڕێگری لە دەرچوونی مەدەنییەکان لە ناوچەکە دەکات.

بەرپرسێکی سەربازی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت و بەرپرسە لە گواستنەوەی مەدەنییەکان لە دێرحافر، ڕایگەیاند: "ڕێڕەوە مرۆییەکەمان کردووەتەوە. سوپای سووریا دەیەوێت بە شێوەیەکی ئارام مەدەنییەکان لەم ناوچەیەی ژێر داگیرکاریی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە بباتە دەرەوە. هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتە بەر، بەڵام ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە بە زەبری چەک ڕێگری لە دەرچوونی خەڵک دەکات".

لەلایەکی دیکەوە، یەکەکانی سوپای سووریا لە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە دێر حافر خاڵێکی پشکنینیان داناوە. ئەو سەربازە سووریانەی لەوێ جێگیرن ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی ڕێگرییەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەوە تا ئێستا هیچ مەدەنییەک نەیتوانیوە لە ناوچەکە بێتە دەرەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın