Ramal Abdullah Mahmood
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2017
قودس – AA
بە مەبەستی بڵاوەپێکردن بە گردبوونەوەی موسوڵمانان لەبەردەم مزگەوتی ئەقسا، پۆلیسی ئیسرائیل ٧٩ فەڵەستینی بریندار کرد.
هێزەکانی سوپای ئیسرائیل، بە گولـلەی پلاستیکی، بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی ئەو فەڵەستینییانە بوونەوە کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی دانانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا و ئەنجامدانی نوێژی شێوان و خەوتنان لەبەردەم مزگەوتی ئەقسا گردببوونەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی مانگی سووری فەڵەستینییەوە وەرگیراوە لە ئاکامی دەستوەردانی پۆلیسی ئیسرائیل و رووبەڕووبوونەوەی فەڵەستینییەکان، ٧٩ کەس بریندار بوون کە برینی دووانیان سەختە. ٣٧ بریندار گوازرانەوە نەخۆشخانەکان و ئەوانی دیکەش لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری تەندروستیان بۆ کراوە.
شایەتحاڵانیش ئاماژەیان بەوە داوە کە پۆلیس ژمارەیەک فەڵەستینی دەستگیرکردووە.