Sangar Hamad Azeez
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "پەیوەست بە نیگەرانییەکانی کۆنگرە، حکوومەت لە ئێستادا بڕیاری داخستنی نوسینگەی واشنتۆنی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستینی دا".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی بابەتەکەوە بڵآوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە کە لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتەکە هیزەر ناوێت بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەدا کە نوسینگەی واشنتۆنی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین کە بە ئامانجی پشتیوانی کردنی کۆبوونەوەکانی ئیسرائیل - فەڵەستین لە ساڵی ٢٠١٧ کرابوویەوە و گوتی: " ئەو رێکخراوە تاوەکو ئێستا هیچ ئاسانکارییەکی لە بابەتەکە نەکردووە. بەڵکو بە پێچەوانەوە هەوڵە ئاشتیانەکانی ئەمریکاشی ئیدانە دەکرد ".
ناوێرت لە راگەیەندراوەکە دەڵێت: "پەیوەست بە نیگەرانییەکانی کۆنگرە، حکوومەت لە ئێستادا بڕیاری داخستنی نوسینگەی واشنتۆنی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستینی دا، ئەمریکا وا هەست دەکات کە بەرەوپێشچوونی پەیوەندی لایەنەکان تاک لایەنانە بووە. لە هەمان کاتدا پێویستە وریابین لەوەی کە ئەو کەس و لایەنانەی نایانەوێت ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەرقەرار بێت ئەو بڕیارە بە هەل نەزانن و بە خراپی بەکاری بهێنن. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ فەراهەمکردنی سەقامگیرییەکی سەرتاسەری ".