جيهان

بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١١ فەڵەستینی کوژران

Mehmet Nuri Uçar, Ramzi Mahmud  | 31.01.2026 - نوێکردنەوە : 31.01.2026
بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١١ فەڵەستینی کوژران

Istanbul

غەززە - AA

بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١١ فەڵەستینی کوژران کە حەوتیان ئەندامی خێزانێک بوون.

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین WAFA بڵاوی کردەوە کە سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر پێشێلکارییەکان و هێرش بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتەکە.

بە هۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی خان یونس، حەوت کەس کە هەموویان ئەندامی خێزانێک بوو، کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات سەرچاوەکانی تەندروستی ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی ڕیماڵ لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە چوار کەس کوژراون کە دوویان منداڵ و یەکێکیان ژن بووە.

سوپای ئیسرائیل هاوکات چەند هێرشێکی دیکەشی ئەنجام داوە کە ژمارەیەک ناوچەی بۆردومان کردووە کە تا ئێستا لە ژمارەی کوژراو بریندارانی ئەو هێرشانە زانیارییەک بەردەست نییە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın