بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژرانی سێ فەڵەستینی لێکەوتەوە
لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانوویەک لە باشووری کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، سێ فەڵەستینی کوژراون.
Gazze
غەززە ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانوویەک لە باشووری کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، سێ فەڵەستینی کوژراون.
بەرگریی شارستانیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سوپای ئیسرائیل، خانوویەکی لە ناوچەی بەنی سوھەیلا ڕۆژھەڵاتی خان یونس باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، سێ فەڵەستینی کوژراون و ١٥ی دیکەیش برینداربوون.
