Aziz Aslan
20 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2021
دیاربه‌كر – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆردا دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په له بازنه‌ی سێرت، خەدیجە كۆجامان ده‌ركرد.
دانیشته‌كه‌ی دادگا به ئاماده‌بوونی تۆمه‌تباری دهستبهسهرنهكراو كۆجامان و پارێزه‌رانی له هۆبه‌ی نۆی دادگای سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا كۆجامان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه خراونه‌ته پاڵی و داوای كرد بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ده‌ربكرێت.
دادگاش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ كۆجامان ده‌ركرد و دانیشتهنهكهیشی دواخست.
له‌م سكاڵانامهی له‌سه‌ر كۆجامان ئاماده كراوه داوا ده‌كرێت ناوبراو به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار" بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ تاكوو ١٥ ساڵ زیندانی بكرێت.
زاندراوه دوای دانیشتنی دادگا، كۆجامان ده‌ستگیر كراوه و ره‌وانه‌ی گرتووخانه كراوه.