Mehmet Nuri Uçar
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
رامەڵڵا - AA
بەرپرسانی ئیسرائیل، ٢٠ بڕیاری سەربازییان دەرکرد کە رێگری دەکەن لە چوونی فەڵەستینییەکان بۆ کێلگەکانی زەیتون لە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەی یەکەکانی جوولەکە نشین و دیواری جیاکاری سەربە رێکخراوی رزگاریخوازیی فەڵەستین، وەلید عەساف لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای هێرشی جوولەکەکان بۆسەر کێڵگە کشتوکاڵییەکانی فەڵەستینییەکان، بەرپرسانی ئیسرائیل ٢٠ بڕیاری سەربازییان دەرکردووە کە رێگری دەکەن لە چوونی فەڵەستینییەکان بۆسەر خاکەکەیان.
وەلید عەساف باسی لەوە کرد کە بڕیارەکە رێگری دەکات لە فەڵەستینیەکان و جوولەکەکان بچنە کێلگەکانی زەیتونەوە کە لەسەر سەدان دۆنم زەوی لە کەناری خۆرئاوا روێنراون، بەڵام ئامانجی سەرەکی بڕیارەکە فەڵەستینیەکانە کە خاوەنی خاکەکەن.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە بە پشت بەستن بەو بڕیارانە، ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە دەست بەسەر سەدان دۆنم زەوی فەڵەستینیەکاندا بگرێت.