Ömer Faruk Yıldız
24 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
کوالا لومپور- AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٧ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، باشووری فلیپینی هەژاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پەیمانگای فلیپین بۆ گڕکان و بوومەلەرزە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٤:٤٨ بەکاتی ناوخۆ لە بەشی باشووری دوورگەی لوزۆن روویداوە.
بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی ١١٦ کیلۆمەتر روویداوە لە دوای پێنج خولەک پاشلەزەیەک بەگوڕی ٥،٨ پلە روویداوە.
بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و دوای روودانیشی هیچ هۆشدارییەک لە بارەی روودانی شەپۆڵەکانی تسۆنامی نەدراوە.