Sinan Doğan
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2020
بۆگۆتا - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٥ پلە باشووری رۆژئاوای پێرو لە کیشوەری ئەمریکای باشوور هەژاند.
ئینستیتیۆی جیۆفیزیک-ی پێرو، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بوومەلەرزەکە لە ۲٨ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری ئارێکویپا و لەقوڵایی ۹۳ کیلۆمەتر روویداوە.
دوای بوومەلەرزەکە زەنگی تسونامی لێینەداوە و تا ئێستاش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمار نەکراوە.
پێرو یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین بوومەلەرزەی لێ روودەدات و کەوتووەتە سەر هێڵی بوومەلەرزەی زەریای ئارام.
لە ۱٥ی ئابی ۲۰۰۷دا، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ۷،۹ پیرۆ-ی هەژاند و بەهۆیەوە ٥۹٥ کەس گیانیان لەدەستدا.