Emre Aytekin,Aladdin Mustafaoğlu
02 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2026
پەکین ــ AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٤ پلە بەپێوەری ڕێختەر دوورگەی مالوکو باکووری ئیندۆنێزیای ھەژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بوومەلەرزەکە بەدووریی ١٢٦ کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای شاری تێرنەیت ڕوویداوە.
ھاوکات میدیاکانی ئیندۆنێزیا بڵاویان کردەوە کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٣٥ کیلۆمەتر لە ویلایەتی مالوکو ڕوویداوە.
تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانیی و ماددیی بوومەلەرزەکە، ماددی بەھۆی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
دوای بوومەلەرزەکە، ھۆشداری لەبارەی ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر ھۆشدارییەکە ھەڵوەشیندرایەوە.