بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر پاپوای گینێی نوێی هەژاند
Ankara
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە نزیک شاری گۆرۆکا لە پاپوای گینێی نوێ ڕوویدا.
ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە چەقی بوومەلەرزەکە ٤٢ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گۆرۆکا بووە.
دوای ئەم بوومەلەرزە بەهێزەی لە قووڵایی نزیکەی ١١٠ کیلۆمەتر تۆمارکرا، هیچ هۆشدارییەکی تسۆنامی بڵاونەکرایەوە.
بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێنەکەوتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
