جيهان

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ئیندۆنێزیای هەژاند

Ahmet Furkan Mercan  | 16.10.2025 - نوێکردنەوە : 16.10.2025
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ئیندۆنێزیای هەژاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە ویلایەتی پاپوا لە ڕۆژھەڵاتی ئیندۆنێزیا ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوە جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، کاتژمێر ١٤:٤٨ بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای ناوچەی ئابێپورا تۆمارکراوە.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧٠،١ کیلۆمەتردا ڕوویداوە.

تا ئێستا ھیچ ڕاگەیاندراوێک دەربارەی زیانی گیانی و ماڵی بڵاونەکراوەتەوە.

ناوەندی پاسیفیک بۆ ھۆشیاری تسۆنامی کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، بڵاویکردەوە دوای بوومەلەرزەکە ھیچ ھۆشدارییەک دەربارەی تسۆنامی نەدراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın