31 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2020
به‌رلین - AA
رێكخراوی ئاسایشی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی ئه‌ورووپا (Eurocontrol)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گه‌شتی ئاسمانیی له ئه‌ورووپا له‌سه‌دا ٨٨ كه‌میكردووه.
رێكخراوه‌كه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری بڕۆكسل-ه و كۆنترۆڵی هاتوچۆی كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌ورووپا ده‌كات له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ئادار، گه‌شتی ئاسمانیی له كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌ورووپا به به‌راورد به هه‌مان كاتی ٢٠١٩ له‌سه‌دا ٨٨ كه‌میكردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٠دا به به‌راورد به هه‌مان رۆژی ساڵی رابردوو، ٢٤ هه‌زار و ٤٧٠ گه‌شتی كه‌متر ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی ئه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا له توركیا له سه‌دا ٩٤ گه‌شتی ئاسمانیی كه‌میكردووه، له ئیسپانیا سه‌دا ٩٣، له فه‌ڕه‌نسا سه‌دا ٩٣، له ئیتاڵیا سه‌دا ٩٣، له به‌ریتانیا سه‌دا ٨٧، له ئه‌ڵمانیا سه‌دا ٨٧ و له هۆڵه‌ندا سه‌دا ٨٥.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه رۆژی شه‌ممه ٢٨ی ئادار، گه‌شتی ئاسمانیی نێوان ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا به به‌راورد به هه‌مان كاتی ساڵی رابردوو، سه‌دا ٧٥ كه‌میكردووه.
تورکیا و ٤٠ وڵاتی ئەورووپا رێكخراوی ئاسایشی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی ئه‌ورووپا (Eurocontrol)یان پێکهێناوە.