Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كه له شاری وهان له ویلایه‌تی هوبی له چین سه‌ریهه‌ڵدا و به زۆرێك وڵاتی جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، له سه‌رانسه‌ری جیهان ٧٢٣ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون و گیانلەدەستدان له وڵاتانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه، ئاشكرایكردووه كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٧٢٣ هه‌زار و ٢٨٧ حاڵه‌ت.
به پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٣ هه‌زار و ٩٩٣ كه‌س، تا ئێستا ١٥١ هه‌زار و ٨٠١ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌هۆی توشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین سێ هه‌زار و ٣٠٤ كه‌س، له هۆنگ كۆنگ چوار كه‌س، له ئیتاڵیا ١٠ هه‌زار و ٧٧٩ كه‌س، له ئیسپانیا شه‌ش هه‌زار و ٨٠٣ كه‌س، له ئێران دوو هه‌زار و ٦٤٠ كه‌س، له فه‌ڕه‌نسا دوو هه‌زار و ٦٠٦ كه‌س، له ئه‌مریكا دوو هه‌زار و ٤٨٨ كه‌س، له به‌ریتانیا هه‌زار و ٢٢٨ كه‌س، له هۆڵه‌ندا ٧٧١ كه‌س، له ئه‌ڵمانیا ٥٤١ كه‌س، له به‌لجیكا ٤٣١ كه‌س، له سویسرا ٣٠٠ كه‌س، له كۆریای باشوور ١٥٨ كه‌س، له به‌ڕازیل ١٣٦ كه‌س، له توركیا ١٣١ كه‌س، له پورتوگال ١١٩ كه‌س، له ئیندۆنێزیا ١١٤ كه‌س، له سوید ١١٠ كه‌س، له نه‌مسا ٨٦ كه‌س، له دانمارك ٧٢ كه‌س، له فلیپین ٧١ كه‌س، له كه‌نه‌دا ٦٥ كه‌س، له ژاپۆن ٦٤ كه‌س و له ئیكوادۆر ٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
- ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا له‌سه‌روو هه‌زاره‌وه‌یه
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕی "Worldometer"، ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاند له‌سه‌روو هه‌زاره‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه‌یه؛
له ئه‌مریكا ١٤٢ هه‌زار و ٧٣٥ حاڵه‌ت، له ئیتاڵیا ٩٧ هه‌زار و ٦٨٩ حاڵه‌ت، له ناوخۆی چین ٨١ هه‌زار و ٤٧٠ حاڵه‌ت، له ئیسپانیا ٨٠ هه‌زار و ١١٠ حاڵه‌ت، له ئه‌ڵمانیا ٦٢ هه‌زار و ٤٣٥ حاڵه‌ت، له فه‌ڕه‌نسا ٤٠ هه‌زار و ١٧٤ حاڵه‌ت، له ئێران ٣٨ هه‌زار و ٣٠٩ حاڵه‌ت، له به‌ریتانیا ١٩ هه‌زار و ٥٢٢ حاڵه‌ت، له سویسرا ١٤ هه‌زار و ٨٢٩ حاڵه‌ت، له نه‌مسا هه‌شت هه‌زار و ٧٨٨ حاڵه‌ت، له كه‌نه‌دا شه‌ش هه‌زار و ٣٢٠ حاڵه‌ت، له پورتوگال پێنج هه‌زار و ٩٦٢ حاڵه‌ت، له نه‌رویج چوار هه‌زار و ٢٨٤ حاڵه‌ت، له به‌ڕازیل چوار هه‌زار و ٢٥٦ حاڵه‌ت، له ئیسرائیل چوار هه‌زار و ٢٤٧ حاڵه‌ت، له ئوسترالیا چوار هه‌زار و ١٦٣ حاڵه‌ت، له سوید سێ هه‌زار و ٧٠٠ حاڵه‌ت، له چیك دوو هه‌زار و ٨١٧ حاڵه‌ت، له ئیرله‌ندا دوو هه‌زار و ٦١٥ حاڵه‌ت، له ژاپۆن دوو هه‌زار و ٥٧٨ حاڵه‌ت، له مالیزیا دوو هه‌زار و ٤٧٠ حاڵه‌ت، له دانمارك دوو هه‌زار و ٣٩٥ حاڵه‌ت، له چیلی دوو هه‌زار و ١٣٩ حاڵه‌ت، له لۆكسه‌مبۆرگ هه‌زار و ٩٥٠ حاڵه‌ت، له ئیكوادۆر هه‌زار و ٩٢٤ حاڵه‌ت، له پۆڵه‌ندا هه‌زار و ٨٦٢ حاڵه‌ت، له رۆمانیا هه‌زار و ٨١٥ حاڵه‌ت، له پاكستان هه‌زار و ٦٢٥ حاڵه‌ت، له رووسیا هه‌زار و ٥٣٤، له تایلاند هه‌زار و ٥٢٤ حاڵه‌ت، له فلیپین هه‌زار و ٤١٨ حاڵه‌ت، له سعوودیه هه‌زار و ٢٩٩ حاڵه‌ت، له ئیندۆنێزیا هه‌زار و ٢٨٥ حاڵه‌ت، له كۆماری باشوری ئه‌فریقا هه‌زار و ٢٨٠ حاڵه‌ت، له فینلاند هه‌زار و ٢٤٠ حاڵه‌ت، له یۆنان هه‌زار و ١٥٦ حاڵه‌ت، له هیندستان هه‌زار و ٧١ حاڵه‌ت و له ئایسلاند هه‌زار و ٢٠ حاڵه‌ت.