Emre Aytekin
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی کە له گرتووخانه‌ی تانگهرانگ له ده‌ره‌وه‌ی جاكارتا پایته‌ختی ئیندۆنێزیا كه‌وته‌وه ٤١ حوكمدراو گیانیان له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی گرتووخانه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ لە ئیندۆنێزیا، ریكا ئاپریات رایگه‌یاند له ئاكامی ئه‌و ئاگره‌ی له بلۆكی C گرتووخانه‌كه ده‌ستی پێكردووه كه حوكمدراوانی مادده‌ی هۆشبه‌ری تیادان، ٤١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٩ كه‌س برینداربوون.
كاتژمێر ٠١:٠٠ بۆ ٠٢:٠٠ی شه‌وی رابردوو، ئاگره‌كه به‌ته‌واوی كوژێندراوه‌ته‌وه و به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنیشی سه‌دان سه‌رباز و پۆلیس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نازاندرێت.