Firdevs Yüksel
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٢ دۆلار و ١٣ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٧٢ دۆلار و ٨١ سەنت و رۆژه‌كه‌ی به ٧١ دۆلار و ٦٩ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:٠٠ەوە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بە رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٦١ به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی و به ٧٢ دۆلار و ١٣ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٨ دۆلار و ٨٦ سەنت فرۆشرا.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٢ دۆلار و ٢٠ سەنت بۆ ٧٢ دۆلار و ٦١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧١ دۆلار و ٧٩ سه‌نت بۆ ٧١ دۆلار و ٣٨ سەنت بمێنێتەوە.