Hemn Baban
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2019
ھەولێر - AA
سهركۆماری عێراق، بهرههم ساڵح رایگەیاند "ئەرکە لەسەرمان ئاماژە بکەین بە رۆڵ و کاریگەریی کاک مەسعود کە بۆ قۆناغی ئایندەش گرنگە، بەتایبەت لە قۆناغی سەرۆکایەتیکردنی بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەو کاک مەسعودەی کە سەروو ٥٠ ساڵ لە خەباتی چەکداری و سیاسی و لە رێبەرایەتیکردنی خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەمان دەبێت پشتیوانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پێکھێنانی حکوومەتی تازە بێت و رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد بێت".
بهرههم ساڵح گوتی: "پێشتر مام جەلال و کاک نەوشیروانیش رۆڵی گەورەیان ھەبوو لەگەڵ سەکردەکانی دیکەی عێراق کە بەشداربوون لە نووسینەوەی دەستوور و ئەوان یەکلاییکەرەوە بوون بۆ حوکمڕانیی عێراق، ھەروەھا ئەوان بۆ ناساندنی دەستووریی بوونی ھەرێمی کوردستان رۆڵیان ھەبوو، ئەو دەستکەوتانەی ھەرێمی کوردستان دەبێت بەرز رابگرین، خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە رزگارییخوازەکەی قوربانی زۆری داوە تا گەیشتووە بە ئەمڕۆ".
سهركۆماری عێراق، بهرههم ساڵح راشیگەیاند "دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز و دژوارە و پێشبینیکردن بۆ ئایندە زەحمەتە، خەڵکی عێراق شەڕ و نەھامەتیی زۆریان بەسەردا سەپێندراوە لە رابردوودا، دوایینیان شەڕی داعش بوو کە پاراستنی سەرکەوتن بەسەریدا ئەرکی ھەموومانە، ئەوەش بە پتەوکردنی یەکڕیزی خەڵکی عێراق و ھێزە سیاسییەکان و رێگەگرتن لە تێوەگلان لە شەڕێکی تر و ئاژاوەیەکی تر و دوورگرتنی عێراق لە جەمسەربەندییەکانە".
بهرههم ساڵح ھەروەھا گوتیشی: "رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتییە بۆ پێکەوەگرێدانی گەلانی ناوچەکە لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆر، چەوسانەوە و زەبروزەنگ چارەسەر نییە، ئارامی رۆژھەڵات بێ رەچاوکردنی مافە رەواکانی گەلی دابین ناکرێت".
سهركۆماری عێراق، بهرههم ساڵح لەدرێژەی قسەکانیدا روونیکردەوە "نێچیرڤان بارزانی خاوەنی ئەزموونێکی دوورودرێژە لە حوکمڕانی و بە نوخبە سیاسییەکانی عێراق دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین، ھێزی سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستان ھێزی بەسرە و عێراقە، بە پێچەوانەشەوە بەھێزی بەسرە و عێراق بەھێزی بەغدا بەھێزی ھەرێمی کوردستانە".