Nazlı Yüzbaşıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی كهفلاڤیك، توركیا هۆشدارینامهیەکی ئاراستەی ئایسلاند کرد و داوای كرد له‌مباره‌یه‌وه رێوشوێنی ئه‌منی دیكه بگیرێته به‌ر.
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی كهفلاڤیك كه به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له گرووپی H له پاڵه‌وانێتی ئه‌ورووپا ٢٠٢٠ كه له ئایسلاند ئه‌نجام ده‌درێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو توركیا له رێگای باڵیۆزخانه‌كه‌یه‌وه له ئۆسلۆ هۆشدارینامهیەکی ئاراستەی ئایسلاند کرد.
له هۆشدارینامهكهدا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی چوونی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا بۆ ئه‌و وڵاته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئایسلاند ماوه‌یه‌كی زۆر له پشكنینی پاسپۆر رایانگرتوون، به‌وردی كه‌لوپه‌له‌كانیان پشكنیوون و مامه‌ڵه‌ی ناشیاو و په‌لاماردانه‌یان كردووه‌ته سه‌ر یاریزانان.
له هۆشدارینامهكهدا ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا كراوه و داوا كراوه له‌مباره‌یه‌وه رێوشوێنی ئه‌منی دیكه بگیرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی توركیا له ئۆسلۆ، فازڵی چۆرمان به مه‌به‌ستی جه‌ختكردنه‌وه له هه‌راسانی توركیا و بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌ره‌و ئایسلاند به‌ڕێ كه‌وت.