Hemn Osman
06 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
نوێنه‌ری باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی جیهانی دژ به داعش، برێت ماگۆرك له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش زانیاری خسته‌ڕوو، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا هێزی پێشووی له‌ده‌ست داوه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه" توركیا له‌سه‌ر سنووری باكووری سووریا به‌درێژایی 98كم سنووری داخستووه، بۆیه له مانگه‌كانی داهاتوودا دۆخه‌كه بۆ ئه‌و رێكخراوه زیاتر خراپ ده‌بێت".
ماگۆرك، باسی له‌وه كرد كه دوای گفتوگۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما و سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، له كۆبوونه‌وه‌ی جی 20دا له‌و باره‌یه‌وه، توركیا له‌سه‌ر سنوور هه‌نگاوی گرنگی هه‌ڵناوه، ئیدی تێپه‌ڕبوونی سه‌رچاوه‌كانی داعش به‌و ناوچه هه‌ستیاره‌دا سه‌ختتر ده‌بێت.
ماگۆرك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا و ئه‌مریكا بەرده‌وامن له‌سه‌ر دیداره‌كانیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سوپاسالاری ئه‌مریكا جۆزێف دۆنفۆرد سه‌ردانی توركیای كردووه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاش جۆ بایدن، له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی توركیا ده‌كات و چه‌ند دیدارێك ئه‌نجام ده‌دات.
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ توركیا، ماگۆرك گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه به‌ره‌وپێشچوون له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر سنوور ده‌بینین. توركه‌كان خوازیاری هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵمان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی پێویست بێت، بكرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كاندا باسی لێوه كراوه، سه‌رچاوه‌كانیان گواستۆته‌وه بۆ ئه‌وێ. ئیدی تێپه‌ڕبوون له توركیاوه به‌و سنووره‌دا بۆ سووریا سه‌ختتر ده‌بێت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌رێنین و ده‌توانم بڵێم هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش بووه. له ئێستادا تێپه‌ڕێنی تیرۆریستانی داعش له توركیاوه بۆ سووریا به به‌راورد لەگەڵ مانگه‌كانی رابردوو زۆر سه‌ختتره".