Hamdi Yıldız
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
رامەڵڵا - AA
لە شاری نابلوس باکووری کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، ١٥ فەڵەستینی بە گوللەی پلاستیکی سەربازانی ئیسرائیل برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن مانگی سووری فەڵەستینییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانی پێکدادان و ئاڵۆزیدا لە گوندی بورقە باکووری نابلوس ١٥ کەس بە گوللەی پلاستیکی برینداربوون و ٥٢ کەسیش کەوتوونەتە بەر کاریگەری غازی فرمێسکڕێژ.
جوولەکەکانی نشینگەکانی ناوچەکە کە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەپارێزرێن، بەردبارانی ئەو فەڵەستینییانە دەکەن کە بە ئۆتۆمبێل بە یەکەی نیشتەجێبوونی حومەشدا تێدەپەڕن کە دەکەوێتە نزیک گوندی بورقە.
جوولەکەکانی نشینگەکانی ناوچەکە لە ١٧ و ١٨ی کانوونی یەکەمدا، هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک گوندی فەڵەستینییەکان لە کەناری خۆرئاوا و تەقەیان لە خانووەکانیان کرد و زیانی ماددیان پێگەیاندن.