Erkan Avci
11 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ر - AA
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، هیشام عه‌لی ئه‌كبه‌ر عه‌له‌وی:
- "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم بۆ عێراق هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئه‌رێنییه پێویسته بۆ لایه‌نه‌كان".
- "گه‌شبینم به‌ڕوودانی زۆر پێشهاتی ئه‌رینی له میانی ساڵی 2017دا".
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، هیشام عه‌لی ئه‌كبه‌ر عه‌له‌وی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم بۆ عێراق هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئه‌رێنییه‌ی پێویسته بۆ لایه‌نه‌كان و، گوتی: "گه‌شبینم به‌ڕوودانی زۆر پێشهاتی ئه‌رینی له‌میانی ساڵی 2017دا".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باڵیۆزخانه‌ی عێراق سازی كرد، عه‌له‌وی باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی یڵدرم كرد بۆ عێراق.
عه‌له‌وی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه یڵدرم و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ل هاوتا عێراقییه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان ئه‌نجامداوه له بواره‌كانی وزه، په‌روه‌رده و به‌رگری.
هاوكات عه‌له‌وی باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی هاریكارییه‌كان كراوه له زۆر بواردا هه‌ر له بوونی سه‌ربازانی تورك له كه‌مپی باشیك تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌ره‌وپیشبردنی په‌یوه‌ندیه ئابوورییه‌كان تا گه‌شت و گوزار و په‌روه‌رده.
گوتیشی: "سه‌ردانه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو. ئه‌و سه‌ردانه هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئه‌رێنییه‌ی پێویسته بۆ لایه‌نه‌كان. گه‌شبینم به‌ڕوودانی زۆر پێشهاتی ئه‌رینی له‌میانی ساڵی 2017دا. بابه‌تی سه‌ره‌كی كه كه‌مپی باشیكه له كورترین ماوه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، باسی له‌وه كرد كه پرسی باشیك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكراوه، بانگه‌شه‌ی ئهوهیشیكرد كه دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ سه‌ربازانی تورك له كه‌مپه‌كه ده‌كشێنه‌وه.
عەلەوی باسی لەوەکرد کە لە ئێستادا هیچ بەرپرسێکی عێراقی لە کەمپەکەدا بوونیان نییە.
لەوەڵامی پرسیارێکدا عەلەوی باسی لەوەکرد کە پێشبینی دەکەن ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا، کۆتایی بێت.
سەبارەت بەبوونی پەکەکە لە شنگال، عەلەی باسی لەوەکرد ئەوان رێگە نادەن هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستیی ببێتە مایەی هەڕەشە بۆسەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە جەختی لەوەکردەوە سەبارەت بەپاککردنەوەی شنگال لە پەکەکە، حکوومەتی ناوەندیی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون و لە پاککردنەوەی شنگالدا هیچ کێشەیەک نایەتە ئاراوە و چاوەڕێ ناکەن تورکیا هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەناو خاکی عێراقدا ئەنجام بدات.
عەلەوی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی ناوخۆ کە لەلایەن پەکەکەوە رێکخراون و لەگەڵ حەشدی شەعبیدا لەژێر یەک چەتردان، لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە مووچەیان پێدەدرێت، بانگەشەی ئەوەی کرد کە پارە نادرێتە چەکدارەکانی پەکەکە. جەختی لەوەشکردەوە کارێکی ئاساییە مووچە بدرێتە ئەو هاووڵاتییانەی ناوچەکە کە بەرەنگاری داعش دەبنەوە و بانگەشەی ئەوەشیکرد بەڵگەی ئەوە لەبەردەستدا نییە کە پەکەکە پەیوەندیی لەگەڵ چەکدارانی ناوچەکەدا هەیە.
له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ژمارەیەک له وه‌زیرانی شاندی توركیا كه سه‌ردانی عێراقیان كردبوو له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی تورك له باشیك، عه‌له‌وی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا نه‌بووه و شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كرابووه بۆیان.
باڵیۆزی عێراق راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتوون سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی سه‌رجه‌م به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی خوێندنگه‌كانی فه‌تۆ له عێراق له‌نیوه‌ی ساڵی خوێندندا و گۆڕینی سه‌رجه‌م مامۆستاكانی سه‌ربه فه‌تۆ له پشووی هاوینی داهاتوودا.
ئه‌وه‌ش وه‌بیر عه‌له‌وی هێنرایه‌وه كه حكوومه‌تی عێراق مووچه ده‌دات بەحهشدی شه‌عبی و هێزێكی دیكه كه له‌ژێر چه‌تری په‌كه‌كه‌دا دامه‌زرێنراوه، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكرده‌وه حكوومه‌تی عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بداته په‌كه‌كه.
عه‌له‌وی راشیگه‌یاند شتێكی ئاساییه مووچه بدرێته ئه‌و هێزه خۆجێیه‌ی له شنگال دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات و گوتیشی: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت په‌یوه‌ندی له‌نێوان په‌كه‌كه و هه‌ندێك له هێزه خۆجێیه‌كانی شنگالدا هەیە".