Haydar Hadi,Mohammed Baqi Hussein
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
به‌غدا - AA
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداد دۆگڵاس سیلیمان رایگه‌یاند، هێزی سه‌ربازییان ره‌وانه‌ی كه‌ركووك نه‌كردووه، به‌ڵكو پێداویستیی سه‌ربازییان ناردووه.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدای پایته‌خت، سیلیمان له‌باره‌ی ده‌نگۆی ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ كه‌ركووك گوتی، "ماوه‌یه‌كی زۆره هێزه‌كانمان لهكهركووكن. ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دوایی ئه‌نجامماندا، ته‌نها ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه".
سیلیمان رایگه‌یاند كه ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانیان له كه‌ركووك، به ههماههنهگیی هێزه عێراقییه‌كان بووه و گوتی، "هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌باره‌ی هێشتنه‌وه، زیادكردن یان كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق دوای داعش ئه‌نجامنه‌دراوه".
ناوبراو له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، به‌شی زۆری ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان واژوویان ده‌كات شه‌فافن، به‌ڵام نیگه‌رانن له هه‌ندێك له‌و رێككه‌وتنانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم واژوویان ده‌كات و گوتی، "ئێمه پشگیری له ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی به‌هێز ده‌كه‌ین كه له‌نێوماڵی خۆیاندا ناكۆكییان نه‌بێت".
سیلیمان جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته كێشه‌ی نێوان گرووپه كورده‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.