Abdullah Shukur
25 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بەستنی پەیوەندییەکی ناشەرعی لەگەڵ خزمەتکارێکی خۆی لە ساڵەکانی ١٩٨٠، منداڵێکی ناشەرعی ھەیە.
بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی CNNـی ئەمەریکی، بۆ شاردنەوەی ئەو نھێنییە رێککەوتن لەگەڵ پاسەوانەکەی ترەمپ، دینۆ ساجودین کراوە بۆ ئەوەی نھێنی پەیوەندییە ناشەرعییەکەی ترەمپ و خزمەتگوزارەکەی پێشووی بشاردرێتەوە کە منداڵی لێبووە.
بەڵام لەمبارەیەوە مارک ھێلد پارێزەری دینۆ ساجودین پاسەوانی پێشووی تاوەرەکەی ترەمپ رایگەیاند کە بەھۆی ئەوەی بریکاردارەکەی لەوەو پێش رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای American Media, Inc کردووە، بۆیە ھیچ زانیارییەکی لەمبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.
- بەشێک لەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی ھەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ بیینینی ھەموو ھەواڵەکە ببن بە ئابۆنەوی ئاژانسی ئانادۆڵۆ.